ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: NRT هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی ناكات ئه‌وه‌ی ده‌یكات دووره‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تی نیشتیمانی و جێگای گومانه‌

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی باس له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ چه‌واشه‌كارییه‌ه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌وه‌ی ئێن ئاڕیتی ده‌ستیپێكردووه‌ دووره‌ له‌ هه‌موو به‌رپرسیاره‌تیه‌كی نیشتیمانی و بگره‌ جێگای گومان و تێبینی یه‌، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ن.

(ئه‌كره‌م صاڵح) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ خۆڕی راگه‌یاندوه‌”ئه‌وه‌ی NRT  ده‌یكات دووره‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تی نیشتیمانی و له‌وانه‌شه‌ جێگای گۆمان و تێبینی بێت، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ خۆی به‌ كه‌ناڵێكی ئه‌هلی ده‌زانێت كه‌چی له‌ ناوه‌ڕۆكدا وانیه‌، چونكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێت و هاوسه‌نگی رابگرێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ره‌چاو بكات، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵێك پرسی نیشتیمانی هه‌ن، كه‌چی رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت، له‌ ناوه‌رۆكیشدا زۆربەی گوتارەکانی هاندەری لیکترازان و گومان خستنە سەر هەموو شتێکە لە کوردستان، کە دەکرێ بڵین راستەوخۆ و نا راستەوخۆ پارتی و بەرەی سەربەخۆیی بە ئامانج گرتوە و خزمەتی ئەجێندای نەیارانی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەکات لە ناوخۆ دەرەوە.

ئه‌كره‌م صاڵح زیاتر گوتویه‌تی” پێم وایەNRT کارێکی باش ناکات و لە ئایندە دەکەوێتە بەردەم ئەو پرسیارە کە بۆچی؟ و بۆ كێ؟ ئەمە دەکات وەڵامەکەشی ئاسان نابێت، به‌داخه‌وه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تیش ناكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ جێگای نیگه‌رانیه‌.

Back to top button