به‌ وێنه‌ په‌یكه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد ئه‌حمه‌دی خانی تێكشكێندرا

خواكوڕك

پەیكەرەی گەورە شاعیری كورد (ئەحمەدی خانی) لە شاری بایەزیدی كوردستانی باكوور له‌ لایه‌ن تێكشكێندراوه‌ و گومانی ئوه‌ ده‌كری ده‌ستڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ شكاندبێتیان.

پەیكەرەی گەورە شاعیری كورد (ئەحمەدی خانی) لەگەڕەكی (ئۆلۆ یۆلی) شاری بایەزید داندرابوو، بەڵام دوێنێ‌ پەیكەرەكە شێوێندراوە، شكێندراوه‌، له‌ سه‌ر ئه‌رز فڕێ دراوه‌، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانیش پەنجەی تۆمەت بۆ (ئۆلاش ئاكهان) سەرۆكی شارەوانی بایەزید رادەكێشن، كە بەفەرمانی ئەو پەیكەرەكە شكێندراوە، به‌ڵام تا ئێستا راستی و دروستی رووداوه‌كه‌ پشت راستنه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌ حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی تورك، په‌یكه‌ر بشكێنن، به‌ڵكو پێشتریش جارێكی تر پەیكەرەی رووداوەكەی رۆبۆسكی شكێندرابوو، بۆیە ئەمە جاری دووەمە پەیكەرەكان دەشێوێندرێن.

Back to top button