پیپی هه‌نگاوێك دووره‌ له‌ پاریس

خواكوڕك

یاریزانی پورتوگاڵی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، كلیپه‌ر پیپی پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا كه‌ یانه‌ی مێرنگی به‌جێبهێڵیت له‌ ئێستایه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌واره‌ى ئه‌و یانانه‌ ده‌كات كه‌ده‌یانه‌وێت له‌ مێركاتۆى هاوینه‌دا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ن.

رۆژنامه‌ى ده‌یلى میلى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه‌” یانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى ده‌سته‌واره‌یه‌كه‌ى پێش كه‌ش به‌ پیپى كردوه‌ تاوه‌كو بۆماوه‌ى یه‌ك وه‌رز په‌لكێشى یانه‌كه‌ى بكات، به‌ڵام پیپی مه‌به‌ستیه‌تی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیاتر بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان” پیپى ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێك بۆماوه‌ى سێ ساڵ ئیمزا بكات ، به‌لاَم ده‌سته‌ى كارگێرى پاریس سان جێرمان به‌باشى ده‌زانن گرێبه‌ستێكى بۆماوه‌ى یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ل ئیمزا بكه‌ن .

Back to top button