پێرێز له‌سه‌ر روناڵدۆ په‌یامێكی توندی به‌ راگه‌یاندنه‌كان دا

خواكوڕك

سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەبارەی بابەتەكانی ئەم دوایەی رۆناڵدۆ كه‌ باس له‌ رۆیشتنی ده‌كه‌ن له‌ یانه‌كه‌یدا له‌ پەیامێكی توندا هه‌موو ده‌نگۆكانی ره‌تكرده‌وه‌ رایگه‌یاندن ناكریت هه‌موو به‌یانیه‌ك وه‌ڵامی هه‌واڵی درۆی راگه‌یاندن بده‌ینه‌وه‌.

فلۆرینتینۆ پێرێز لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ ئێستگەی (ئی ئێس)ی ئیسپانی رایگه‌یاند: لەوانەیە رۆناڵدۆ بەهۆی ئەو بابەتانەی خۆ دزینەوە لە باجدان كێشەی بۆ دروست بووبێت ، مافی خۆیەتی دڵتەنگ بێت چونكە هەموو كەسێك ئەم هەستە ناخۆشەی هەیە، به‌ڵام رۆناڵدۆ له‌و بابه‌تانه‌ هۆشیاره‌ و ده‌زانێت چۆن ئارام ده‌گرێت، چونكە یاریزانەكە لەماوەی (8) ساڵ كاركردنی لە تیپەكە هەر بەمشێوەیە وەك یاریزانێكی پیشەگەر دەركەوتووە، ده‌بی ئه‌وه‌ش بزانێت ئێمه‌ به‌ ته‌واووی پشتگیری ئه‌وین.

پێرێز ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ناكرێت بابەتەكە زیاتر لەخۆی گەورە بكرێت ، مانەوە و رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە راگەیاندنەكانەوە دەبیستین ، ئەمەش بۆ ئێمە گرنگ نییە چونكە رۆناڵدۆ پابەندە بە بۆندەكەی و لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، وه‌ناشكرێت هەموو بەیانییەك هەواڵی رۆیشتنی رۆناڵدۆ رەتبكەمەوە ، چونكە راگەیاندنەكان ئازادن لەوەی چی دەنوسن، بۆیه‌ وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه‌، رۆناڵدۆ كوری مه‌دریده‌.

Back to top button