وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیارێكی نوێی دا له‌سه‌ر وتاری هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان
خواكوڕك
سه‌باره‌ت به رێكخستنی وتاری هه‌ینی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایده‌گه‌ێنێت” لیژنه‌یه‌كیان بۆ ڕێكخستنی وتار لە ڕۆژانی هەینی پێكهێناوە، بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە ئەو مزگەوتانەی لە نزیك یەكن، تەنیا لە یەكێكیان وتار دەخوێندرێت، ئه‌وانی تر ده‌بێت پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن.
(نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاندوه “لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی وتاری ئاینی له رۆژانی هه‌ینی پێكهێندراوه،كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌ند مزگه‌وتێك له‌یه‌كه‌وه نزیك بن ئه‌وا ده‌بێ له رۆژانی هه‌ینی له كاتی وتار خوێندن ته‌نها له یه‌ك مزگه‌وت وتار بخوێندرێت، بڕیاره‌كه‌ش پاش پرسكردن بووه به لیژنه‌ی فتوا و یه‌كێتی زانایانی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به كاری لیژنه‌كه و كاتی ده‌ستكردن به ئه‌ركه‌كانیان، گوته‌بێژه‌یكه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت” پاش جه‌ژن لیژنه‌كه هه‌ڵده‌ستن به كاری خۆیان و مامۆستایانی ئاینیش به نۆره له‌و مزگه‌وته‌ی كه دیاری كراوه وتار ده‌ده‌ن و و گه‌وره‌ترین مزگه‌وتیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریده‌كرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش ته‌نها بۆ رۆژانی هه‌ینیه،جگە لەوە لە ڕۆژانی دیكەدا ئاسایی وەك پێشتر نوێژ لە مزگەوتەكان دەكرێت.