چه‌كدارێكی زۆری په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال وازیان هێناوه‌ ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوخۆی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال

خواكوڕك

به‌رپرسێكی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌ و دۆخی نێوخۆی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت و ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان باڵه‌كانی نێو په‌كه‌كه‌.

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش باس له‌وه‌ ده‌كات” دۆخی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال خراپه‌ و به‌رپرسێكیان ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

(وه‌یس نایف) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شنگال، به‌ باسی راگه‌یاندوه‌”له‌ شنگال كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناو چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌، دوور نییه‌ ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆز بێت،به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كدارێكی زۆری په‌كه‌كه‌ وازیان له‌ په‌كه‌كه‌ هێناوه.

قاسم ده‌ڕبۆ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ویش رایگه‌یاندوه‌” ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هێزه‌كانیپ ه‌كه‌كه‌ له‌ نێوخۆی خۆیان بازگه‌یان بۆ یه‌كتری داناوه‌ و رێگری له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ ئارادایه‌،

ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت” كه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نێكی له‌ شنگال دروست كردبوو هاشێوه‌ی كانتۆنه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌ناوی (خدر ساڵح) ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ و ئێستاش ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ په‌رش و بڵاوبووه‌ و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، كه‌س نیه‌ سه‌رپه‌رشت بێ، بۆیه‌ بارودۆخیان زۆر خراپه‌ و ئه‌گه‌ری خراپتر بوونی روه‌شی نێوخۆییان لێده‌كرێت.

Back to top button