سێ‌و به‌م شێوه‌یه بخۆ و كۆتایی به قه‌ڵه‌وی و چه‌وری له‌شت بهێنه و سوده‌كانیشی بزانه
خواكوڕكو
وه‌ك زانراوه میوه‌ی سێ‌و یه‌كێكه له میوه هه‌ره گرنگ و پڕ ڤیتامینه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و سودی یه‌كجاری زۆری هه‌یه، هه‌ندێك له پزیشكانیش ده‌ڵێن هه‌ر به‌یانێك ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤێك یه‌ك سێ‌و بخوات كه‌واته ئه‌و رۆژه هیچ پیویستی به وه‌رزش نیه.
لێره‌دا چه‌ند سودێكی گرنگی سێ‌و باسده‌كه‌ین كه بریتین له:-
- سێ‌و باشترین و بەسوودترین میوەیە لە ناو میوەکاندا کە ريخۆڵه چالاک دەکات و قەبزی درێژ خایەن نایەلێت.
- سوودی هەیە بۆ چارەسەری رشانه‌وه‌ی منداڵ و به‌ردی گورچیله و میزڵدان و ترشه‌لۆكی میز لادەبات.
- نه‌خۆشی تا دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشکێنی و جه‌رگ چالاک دەکات و كۆكه هێمن دەکاتەوە.
- شه‌ربه‌تی سێ‌و ترشی ئەسیدی گه‌ده دەمژێت و جارەسەری گرفتەکانی برینی گه‌ده و برینی دوازنه گرێ دەکات.
- ڕێ لە نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان دەگرێت و ده‌ماره‌كان ئارام دەکاتەوە.
- چارەسەری نەخۆشیەکانی خێرا لیدانی دڵ دەکات کە لە هه‌ڵئاوسانی دڵ و نەخۆشیەکانی ماسوولكه و کارەبایی دل پەیدا دەبێت.
- سركه‌ی سێ‌و ئەگەر لەگەڵ ئاو بوخرێتەوە ئەوا قه‌ڵه‌وی ناهێڵێت و له‌ش لە سه‌رما دەپارێزێت.