وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: كچ و ژنانی ئێران ده‌هێنرێنه‌ سلێمانی له‌وێش بازرگانیان پێوه‌ ده‌كرێت

خواكوڕك

له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باس له‌ كچانی ئێرانی ده‌كات كه‌ بۆ له‌شفرۆشی به‌كار ده‌هێنرێت و له‌ راپۆرته‌كه‌دا ده‌لێـ” له‌كوردستان و ئه‌فغانستان و ئیمارات و پاكستان چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی كرین و فرۆشتن و بازرگانی به‌ كچانی ئێرانی ده‌كرێت وه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كچان و ژنانی ئێرانی ده‌بردرێن بۆ سلێمانی له‌وێ بازرگانیان پێوه‌ ده‌كرێت،

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ شانه‌ی بازرگانی كردن به‌ كچان و ژنانی ئێرانی له‌رێگای قاچاغدا، كچان و ژنانی ئێران ده‌هێنه‌ كوردستان و به‌دیاری كراوه‌ی شاری سلێمانی و له‌وێشه‌وه‌ كاری له‌شفرۆشیان پێده‌كرێت، هه‌ندێكیشیان، ده‌بردرێن بۆ ئه‌وروپا له‌وی بازرگانیان پێ ده‌كرێت”.

وه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووه‌ ئه‌و كچه‌ و ژنانه‌ی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌هێنرێن، زۆربه‌یان له‌ ته‌ورێزه‌وه‌ ده‌هێنرێن، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌ راپۆرتی ساڵانه‌كه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی كچ و ژنانی ئێرانی له‌نێوان 13 بۆ 17 ساڵی دایه‌.”

وه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و كچ و ژنانه‌ به‌خواستی خۆیان ئه‌و كاره‌ ناكه‌ن به‌ڵكو ناجار ده‌كرێن به‌وه‌ی ده‌بێت كاری له‌شفرۆشی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له شاری سلێمانی، تا ئێستا به‌رده‌وامه‌”.

Back to top button