حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆتایی ده‌وڵه‌تی داعشی له‌عێراق راگه‌یاند

خواكوڕك

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ( حه‌یده‌ر عه‌بادی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی دا به‌ناراسته‌وخۆ كۆتایی شه‌رلا داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند، گوتی”تەقاندنەوەی مزگەوتی نووری و منارەی حەدبا لەلایەن داعش و دواتر کۆنترۆڵکردنەوەیان بەڵگەی ئەوەیە کە بەناو دەوڵەتەکەی داعش کۆتاییهات هه‌روه‌ها عه‌بادی گوتیشی بەردەوام دەبین تاوەکو چەکدارانی داعش دەکوژرێن و بەدیل دەگیرێن و لە عێراق کۆتاییان دێت”.

له‌به‌رامبه‌ر دا ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راگه‌یاند”تەنها ناوچەیەکی کەم لەدەست داعش ماوە، هەروەها عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت لەڕووی سەربازییەوە موسڵ کۆنترۆڵکراوەتەوە. میدیای فەرمی عێراقیش دەڵێت دەوڵەتی خەلافەت لە عێراق کۆتاییهاتووە.

شایانی باسه‌ پاش ئه‌وه‌ی داعش له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكوه‌زیرانی نوری مالیكی دا موسڵی كۆنترۆڵكرد پاشان له‌ عێراق ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی راگه‌یاند، كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی مووسڵ بوو”.

Back to top button