ئیسرائیل: لوبی ده‌كات لە پیناو پاڵپشتی سیاسی وسەربازی و نێودەوڵەتی بۆ گەلی كوردستان

خواكوڕك
 
“جەنگ ساگنیچ “لێكۆلەر لە سەنتەری نوشێ دەییان لە “تەلئەڤیڤ ” لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا سەبارەت بە ڕۆڵی كوردانی جوو لە ئیسرائیل و مێژووی پەیوەندیەكانی ھەردوو جڤاك و جەنگی دژی داعش ئاماژەدەكات كە ئەو ھێرشانەی داعش بۆ سەر كوردستان كردی بووە ھۆی ئەوەی بە سەدەھا كوردانی ئیسرائیل و جووەكانی ئەو وڵاتە ببنە پێشمەرگە و شەڕڤان خەبات بۆ پاراستنی كوڕدستان بكەن ئەو پێی وایە ھێچ نەتەوەیەك نیە ھێندەی گەلی جوو ھاوسۆزی گەلی كورد بێت بۆ سەربەخۆیی ، چونكە جووەكانی جێھان باش دەزانن نەبوونی وڵات و بێ ناسانامەی و ژێردەستەیی واتای چییە .
 
ئەو لێكۆڵەرە پێی وایە كوردانی ئیسرائیل لە ھەموو كوردانی دانیشتووی وڵاتە ئیسلامی و عەرەبیەكانی دەرەوەی كوردستان زیاتر پابەندی كولتوور و فۆلكلوری خۆیان بوون ، ئەمەش بۆ ئەو باڵا دەستیە دەگەڕێتەوە كە كولتووری كوردی توانیویەتی ناسنامەی خۆیی لە ناو كولتورە رۆژئاواییەكانی ئیسرائیل بپارێزێت، كوردانی جوو سەرەڕای بەربڵاوی نیشتەجیبوونیان لە شارە جیاوازەكانی ئیسرائیل و تیكەڵاوی كۆمەڵایەتیان لەگەڵ جووەكانی تر رابردووی كوردستانی بوونیان بەرێزەوە دەنرخێنن چونكە لە مێژووی ٣٠٠ ھەزار ساڵی ڕابردوو ھیچ دوژمناتیەك دروست نەبووە لە نێوانیان ھەموو كات ھاوكار و ھاوبەشی كاری پێكەوەیی و كشتوكالی ئابووری یەكدی بوون لە كوردستان جووەكان ئازادانە دەژیان لە كوردستان و پێگە و ستاتۆی جڤاكی و ئاینی خۆیان ھەبووە لە ناو كورد و ئازادانەش كۆچیان كردووە ، ئەمەش بۆ ئەو نەتەوانەی كە كە لەگەل كوردا بوون لە كوردستان وەكو ئاشووری و ئەرمەنی و عەرەب و توركومان ھەروابووە .
 
“جەنگ ساگنیچ ” پێی وایە ڕێژەی كوردانی جووی دانیشتووی ئیسرائیل لە نێوان ١٥٠-٢٠٠ھەزار كەس دەبێت ، جوەكانی كوردستان لە ماوەی سەدەی ڕابردوو رۆڵێكی سیاسی و چالاكانەیان ھەبووە بۆ بەڕگری و پشتگیریكردنی دۆزی كورد لە ھەر چوارپارچەی كوردستان دژی ھەموو ئەو داگیركارییانە بوون كە لەلایەن تورك و عەرەب فارس بە سەر كوردستاندا ھێناویانە ، پاڵپشت و ھاوسۆزی تەواوی شۆرش و بزوتنەوە رزگاریخوازەكانی كوردستان بوون پرۆتستۆی تاوان و جینوسایدەكانی سەر گەلی كوردیان كردووە بە ئاڵای ڕەنگینی كوردستان فشاریان دروستكردووە بۆ لوبیكردن لە پیناو پاڵپشتی سیاسی وسەربازی و نێودەوڵەتی بۆ گەلی كوردستان .
Back to top button