حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان: فشاره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ریفراندۆم سه‌رناگرێت
خواكوڕك
له‌باره‌ی فشاره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ریفراندۆم له باشوری كوردستان،ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران( حدكا) ده‌لێت ناكرێت له‌سه‌ر چه‌ند فشارێكی ئێران هه‌ڵایه‌كی راگه‌یاندن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆم دروست بكرێت، ده‌لێـ” هیچ فشارێكی ئێران له باشوری كوردستان سه‌رناگرێت و ده‌لێت له‌ماوی رابردوو ئێران به‌ده‌یان پیلان دژی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام شكه‌ستی هێنا”.
محه‌مه‌د نه‌زیفی قادری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حزبی دیموكراتیی كوردستانی ئێران، له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران له‌میدیاكان ده‌كرێت و وه ئه‌و فشارانه‌ی ئێران كه ئاراسته‌ی سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كات، ده‌لێـ”هیچ هه‌وڵێكی ئێران بۆ دژایه‌تی ریفراندۆم سه‌رناگرێت، چونكه خواستی گه‌لی كوردستانی له‌سه‌ره، ناشكرێت به‌هۆی سیاسه‌تێكی ئێرانه‌وه بیانوو بدرێت به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه، كه گوایه ڕیفراندۆم ناكرێت یان مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه، چونكه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كورستان ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ پشتیوانی له گه‌لی كوردستان له باشووری كوردستان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس خۆی و دیاریكردنی چاره‌نووسی باشووری كوردستان پشتیوانه بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری حدكا، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: “مه‌حكوومی هه‌ر ده‌ست وه‌ردان و هاتنه پێشه‌وه‌یه‌كی ئێران له باشووری كوردستان ده‌كه‌ین و هه‌ر چه‌ند فشارێك له‌دژی ریفراندۆم كارتێكی سووتاوه، ده‌بێت حزبه‌كانی باشووری كوردستان له‌و یارییه تێبگه‌ن خواستی خه‌ڵك نه‌كه‌نه قوربانی گوشاره‌كانی ئێران”.