هه‌فته‌ی داهاتوو گۆڕان خۆی له‌سه‌ر ریفراندۆمی كوردستان یه‌كڵا ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو گۆڕان خۆی له‌سه‌ر به‌شداری كردن و نه‌كردنی له‌ ریفراندۆمی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25ی 9ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، یه‌كڵا بكاته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كرێت”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌ت هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان  له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر كۆده‌بێته‌وه‌، یه‌كه‌میان خۆ یه‌كڵاكردنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر به‌شداری كردن و نه‌كردنی له‌ ریفراندۆم، دووه‌میان له‌سه‌ر یه‌كخستنی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مان”.

پێشتر نووسینگه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌ك له‌سه‌ر ره‌د كردنه‌وه‌ی یه‌كخستنی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان، كه‌ گوایه‌ ئه‌و گوتویه‌تی كاتی نیه‌، رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌م قسانه‌ نه‌كردووه‌ و ره‌دی ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كێتی دایه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر دا مه‌لا به‌ختیار نوسینگه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌، رایگه‌یاند كه‌ هێرۆ خان له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان نیه‌”.

Back to top button