حدكا: حەق وانییە هیچ فشارێكی ئێران بكرێتە بیانوو بۆ دژایەتی ریفراندۆم

خواكوڕك

پرسی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری كوردستان, لە ئێستادا لەسەر ئاستی ناوخۆو ئیقلیمی قسەو باسی زۆری لەبارەوە دەكرێت, ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە دژ بەو مافەی میللەتی كورد وەستاوەتەوە, ئەندامێكی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتیی كوردستانی ئێران (حدكا)، دەلێت ناكرێت لەبەر چەند فشارێكی ئێران هەڵایەكی راگەیاندنی لەدژی ڕیفراندۆم دروست بكرێت.

محەمەد نەزیفی قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتیی كوردستانی ئێران، رایگەیاندووە: “لەبەر ئەوەی سازدانی ریفراندۆم خواستی میللەتی كوردی لەسەرە هیچ هەولێكی ئیران ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم سازدانی ریفراندۆم, بۆیەناكرێت بەهۆی سیاسەتێكی ئێرانەوە بیانوو بدرێت بەدەست خەڵكەوە، كە گوایە ڕیفراندۆم ناكرێت یان مەترسی لەسەر كوردستان هەیە، چونكە لە هەر چوار پارچەی كورستان ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ پشتیوانی لە گەلی كوردستان لە باشووری كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووس خۆی و دیاریكردنی چارەنووسی باشووری كوردستان پشتیوانە بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان”.

ئەو ئەندامەی دەفتەری حدكا، گوتیشی: “مەحكوومی هەر دەست وەردان و هاتنە پێشەوەیەكی ئێران لە باشووری كوردستان دەكەین و هەر چەند فشارێك لەدژی ریفراندۆم كارتێكی سووتاوە، دەبێت حزبەكانی باشووری كوردستان لەو یارییە تێبگەن خواستی خەڵك نەكەنە قوربانی گوشارەكانی ئێران”.

Back to top button