ئەمریكا بەچەند مەرجێك ڤیزە دەبەخشێتە هاوڵاتیانی شەش وڵات
خواكوڕك
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەردان و پێدانی ڤیزای بۆ هەریەك لە وڵاتانی ( یەمەن –سوریا –ئێران لیبیا- سۆماڵ – سودان ) مەرجدار كرد .
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئەسۆشێتد پرێس) ئەمریكی بڵاویكردەوە سیستەمی نوێی پێدانی ڤیزا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوەو مەرج بۆ هاوڵاتیانی شەش وڵات دادەنرێت ، هاوڵاتیانی ئەو شەش وڵاتە ئەگەر داوای پێدانی ڤیزای ئەمریكی بكەن ، دەبێت كەسێكی پلەیەكی نیشتەجێی ئەمریكا بێت ، یان لەلایەن دەزگایەكی فەرمی ئەمریكاوە بانگێشتنامەی بۆ هاتبێت .
لە نامەیەكدا بڕیاری نوێی جێبەجێكردنی سیستەمی ڤیزا ئاراستەی گشت ناوەندە دیپلۆماتییەكانی سەر بە نوێنەرایەتیەكان لە وڵاتان كراوە ، لە نامەكەدا ئاماژە دراوە كە بۆ پێدانی ڤیزای ئەمریكی دەبێت ووردبینی لە مامەڵەی هاوڵاتیاندا بكرێت كە ئایا كەسی پلەیەكی ( باوك –دایك – هاوسەر –منداڵ – برا – خوشك – زاوا – بووك ) پێگەیشتووە یاخود نا .
مەرجەكە ئەوانە ناگرێتەوە كە كەسانی پلە دوو لە كەسوكارەكانیان بانگیشت نامە بنیرن بۆ كەسوكاریان ، لەم حاڵەتەدا پێویستە دەزگایەكی فەرمی بە فەرمی بانگێشتی ئەو كەسە بكات .