تارق گەردی : پارتی بۆ كاركردن لەسەر میكانیزمی ریفراندۆم دەست بە گفتوگۆدەكات

خواكوڕك
“تارق گەردی ” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خواكوڕك ) ی راگەیاند ” پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی گفتوگۆو ڕێكەوتنەوە لەگەڵ فراكسیۆن و حزبە سیاسییەكانی عێراق كار بۆ دروستكردنی پشتیوانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەكات “.
هەروەها ” تارق گەردی ” راشیگەیاند ” ئێستا كار لەسەر میكانیزمی ڕاپرسی و گفتوگۆ لەگەڵ حزبەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ، پاشان دەبێت بزانرێت بۆچوونی خەڵك بە گشتی چی دەبێت ، دواتریش ووتوێژ لەگەڵ عیراق دەكرێت ، دانوستانەكان بە ئاشتی دەستپێدەكات بۆئەوەی دوو دراوسێی باش بێن و هەماهەنگی یەكتری بكەین “.
وابڕیارە رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بۆ بڕیاردان لە مافی چارەنووس و سەربەخۆی كوردستان بكرێت ، تائێستا سەرجەم حزبە كورستانیەكان جگە لە گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی هاودەنگ و پشتیوانی لە مەشروعی ریفراندۆم دەكەن .

Back to top button