سۆران سێوەكانی : ئەوانەی دژایەتی ڕیفراندۆم دەكەن ،مێژوو نەفرەتیان دەكات

 

خواكوڕك
“سۆران سێوەكانی ” چاودێری سیاسی و شارەزا لە گروپە توندرۆكان ڕایگەیاند ” ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆی كوردستان سەركەوتنی گەورە بە دەست دەهێنیت و ڕەفتاری ئەو كەس و ڕاگەیاندنانەی كە دژی ڕیفراندۆم كار دەكەن ، ئەوانە تێیدا سەركەوتوو نابن و مێژووش نەفرەتیان لێ دەكات “.
هەروەها “سێوەكانی ” ڕاشیگەیاند ” نازانم ئێمە چیمان ماوە بە عێراقەوە ؟ عێراق چیمان دەداتێ تائێمە لەگەلێیان بمێنینەوە ؟ داخستنی سنورەكانی توركیاو ئێران بەسەر دەوڵەتی كوردستاندا هیچ راست نییەو بێ بنەمایە ، چونكە هەردوو ولات بەرژەوەندی ئابوری بەهێزیان لەگەڵ كوردستاندا هەیە ، بۆنموونە ئێران زۆربەی كاڵا بازرگانیەكانی لە هەرێمی كوردستان ساغ دەكاتەوە ، توركیاش پێویستی بە گازو نەوتی كوردستان و بەرژەوەندی ئابوری بەهێزی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا هەیە ، دەنگۆی داخستنی سنورەكان گاڵتەجارییەو هیچی تر نییە “.
“سێوەكانی ” گوتیشی ” ئەو ڕاگەیاندنانەی دژی ڕیفراندۆم دەستیان بە هێرشكردن كردووە ، فرۆشراون ،دوژمن ئەجێندای خۆیانی تێیدا جێبەجێ دەكات و ماقوڵ نییە بەو شێوەیە دژی دەستكەوتی ڕیفراندۆم بن ، دەزگای ڕاگەیاندن هەیە لەتەواوی شەڕی داعشدا یەك هەواڵی دژی داعش نەبووە ، بەڵام ڕۆژانە لە هەواڵ دژی هەرێمەكەی خۆی بڵاودەكاتەوە ، ئەی ئەوە ناوبنێین چی ؟

Back to top button