دوو ڕێیان
مەسعود مەلا پەروێز
تۆ لە دوو ڕێیانێکدای هاوڕێ ، خۆت دەتوانیت لەو دوو رێگەیە یەکێکیان هەڵبژێریت ، بە هەموو هزر و توانای مێشک و ویژدانت دەتوانیت یەکیان هەڵبژێریت بەڵام پێویستە بەر لە بڕیاردان خۆت پاک بکەیتەوە لە ڕق و کینە و تۆڵە ، چونکە بڕیارەکەت تەنها بۆ چارەنووسی خۆت نیە بەڵکو بڕیاری تۆ پەیوەستە بە چارەنووسی گەلێکەوە کە هەزاران ساڵە دەچەوسێتەوە و داگیر دەکرێ ، تاکو ئێستاش لە نیشتیمانی خۆماندا وەک هاوڵاتی پلە دوو تەماشا دەکرێین ، تۆ لە دوو ڕێیانێکدای رێگایەک بەرەو سەربەخۆیی و ئازادیت دەبا و وەک هەموو گەلانی جیهان تۆیش دەبیتە خاوەن شکۆی خۆت وەک مرۆڤ سەیر دەکرێیت و ئاڵا و کلتورت لە جیهاندا دەناسرێت و دەبیتە خاوەن ناسنامەی خۆت وەک کوردێک تۆ ئازادی هاوڕێ بەڵام دەبێ سەرەتا ناخت پاک بکەیتەوە ئو کات بڕیار بدەیت لەسەر ئەو رێگەیەی تر کە ڕێگەی چەوساندنەوە و مانەوە لە گەڵ نەتەوەیەک کە ڕقی لە خۆشیەتی و ئەو هەمیشە وەک کۆیلە و ژێر دەستە تۆی دەوێ ، ئەو دەیەوێ هەمیشە ئەنفال و کیمیا باران برسیت بکات هەرکاتێکیش بە دڵی نەبوی هێرش بکاتە سەرت و قڕت بکات و کچە جوانەکانت لە بازاری عکاظ بفرۆشێت ، تۆ لە دوو ڕێیانێکی دەتوانی یەک لەو دوو ڕێگەیە هەڵبژێری و داهاتوی خۆت و نەتەوەکەت دیاری بکەیت ، بڕیار لای خۆتە هاوڕێ خۆت و یژدانت ، خۆت پاک پاک بکەوە وەک ئەوەی دەچیتە مەراسیمێکی پیرۆز لەوێ بڕیاری خۆت بدە ، بەڵام ئەو هەموو قوربانیە لە بیر مەکە کە چەندین ساڵە ئەم گەلە لە پێناو ئەو ڕۆژە داویەتی ئەو دەریا خوێنە لەبیر مەکە ئەم نەتەوەیە داویەتی بۆ سەرفرازی یەکجارەکی