فەرحان جەوهەر: لە سنووری سلێمانی بە بەرنامە خەڵكی لە ڕیفراندۆم دەترسێندرێن

خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بە شێوەی جیاجیا پێشوازی لێكرا, بەجۆرێك كە لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیان پەرۆشن كە ئەم رۆژبێت دەنگ بۆ سەربەخۆی كوردستان بدەن, ئەوا بەرەی دژە سەربەخۆی كوردستان لە ئێستادا هەوڵ دەدەن كار بۆ زیاد بوونی نەخێر بۆ سەربەخۆیی بكەن, لەو بارەیەوە سەرۆكی لێژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و هونەر لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە بەرنامە، كار دەكرێت بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم و ترساندنی خەڵك لەو بابەتە.
فەرحان جەوھەر، سەرۆكی لێژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و هونەر لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە:” بەمەبەستی بەدەست هێنانی دەستكەوتی سیاسی و لە ئێستادا تێبینی ئەوەمان كردووە كە لە سنووری سلێمانیدا ”بە بەرنامە“ كار بۆ ترساندنی خەڵك لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت دەیانەوێت لە پەنای دژایەتی بۆ سەربەخۆیی مەرامی سیاسیی خۆیان بەدی بھێنن”.

ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”پڕۆژەیەك هەیە كار بۆ ئەوە دەكات كە هەر دەنگێك لە بەرژەوەندیی سەربەخۆیی كوردستان و ڕیفراندۆم بێت، لێی بدەن و خەڵكی لە دژ هان بدەن، ئەمەش دیارە لە كوێوە ئاراستە دەكرێت“.

شایەنی بیر خستنەوەبە كە 25ئەیلولی ئەم ساڵ وەك وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان لە لایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پارت و لایەنە سیاسیەكان دیاری كرا.

Back to top button