خامهنهیی دهلێت ئهبوبكره بهغدادی كوژراوه
خواكوڕك
دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ جارێکی دیکە هەواڵی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بویەوە پرسی گەرمی میدیاکان ولەو ڕووەوە ئاژانسە ئێرانی و ڕوسیەکان دڵنیایی دەدەن لەوەی کە خەلیفەکەی داعش کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێرانی لە زاری بەرپرسێکی نزیک لە خامنەیی و سەرکردە لە سوپای قودس هەواڵی کوژرانی بەغدادی بڵاو کردۆتەوە.
لە لایەکی ترەوە ئاژانسی ئەنتەرفاکسی ڕووسی لە هەواڵێکیدا نوسیویەتی مردنی بەغدادی بۆتە حەتمی و سەد لەسەد.
سەبارەت بەو هەواڵە وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات دەڵێت هیچ بەڵگەیەک تا ئێستا لەبەر دەست نیە بۆ سەلماندنی ئەو هەواڵانە.