ئەڵمانیا ڕێگری لە گوتاری ئاردۆگان دەكات

خواكوڕك
 
گابریێل زیگمار وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوایەکی تورکیا ڕەتدەکاتەوە کە داوای کردووە ڕێ بدرێت ئەردۆگان گوتارێک پێشکەش بە ڕەوەندی تورکی بکات لە ئەڵمانیا.
 
گابریێل ڕایگەیاند وڵاتی تورکیا بە شێوەیەکی فەڕمی ئەو داوایان ئاڕاستەی ئەڵمانیا کردووە بەڵام داواکە ڕەتکراوەتەوەو ڕێ نادرێت ئەردۆگان لە ئەڵمانیا وتار پێشکەش بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بیانووی بۆ ئەو وەڵامەی وڵاتەکەی هێنایەوەو وتی ئێمە لەم بارودۆخەدا ناتوانین ئەو داوایە جێبەجێ بکەین و ئاسایشی ئەوەشمان پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێت .
Back to top button