پڕۆژەكەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ لێدان لە بەهاكان, شكۆی شێخیش گرتەوە

خواكوڕك
لەدوای درووستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان, بە بەرنامەرێژی بۆ لێدان لە بەهانەتەوەیەكان و رەمزەكانی میللەتی كورد هەرجار لە رێگەی دام و دەزگا میدیایەكانی و چەند قسەكەرێك و هەڵسوڕێندراوێكیان, هێرشی ناڕەواو بەربڵاو دەكەنە سەر پیرۆزە كەسی و نیشتمانیەكان.
بزووتنەوەی گۆڕان لە درێژەی ئەو ئیڕهابە فیكریەی كە دەستی داوەتی دەیەوێت سەروەری لەبەهاكان دا بچۆڕێت و ئەوەی كە لەگەڵ نەهج و تێگەی ئەوان بۆ دەستگرتن بەسەرجومگەكانی بەرێوەبردنی وڵات یەكنەگرێتەوە دەیخەنە بەر پەڵارو رەخنەی توند بە بێ‌ گوێدانە پیرۆزیەكانی, ئەم هەولانەی گۆڕان بەرنامە بۆ دارێژراوە بە پێی تێپەڕ بوونی كات هێڕشی لێدان لە بەهاكان بەربڵاوتر دەبێت, خەرێكە هیچ پیرۆزیەك و رەمزێك نەمێنێت لە وڵاتدا ئەوان لە گەورەییان كەم نەكردبێتەوە.
لە دواهەمین هەوڵیاندا هێرشكردنە سەر شێخ مەحمودی نەمربوو كە وێنەی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەلواسراوە, بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگای رادیۆیی تاكسی كە راستەوخۆ لە لایەن ئەم بزووتنەوەیە بەڕێوە دەبرێت, وێنەیی شێخ مەحمودیان بە فۆتۆشۆپ شێواندووە, گاڵتەیان بەشكۆی شێخ كردووە, بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ مێژوو لە بەرچاوگرتنی خەبات و ماندوو بوونی ئەم پیاوەی كە رووبەرووی سوپای عێراق و بەریتانیەكان بویەوە لەیەككاتدا لە پێناو رزگاری كوردستان.
چاودێرێكی سیاسی لە بارەی ئەم هەوڵەی بزووتنەوەی گۆڕان بە(خواكوڕك)ی راگەیاند بەداخەوەم كە ئەم وێنەیەم بینی لە پێگەی فیسبوكی رادیۆیی تەكسی بڵاوكرابویەوە, لە ناخەوە ئازارم كێشا, چونكە ناكرێت بۆ هیچ مەرامێكی سیاسی و لە پشت هیچ پاساوێك دەست بۆ كۆمەلێك بابەت ببرێت و لە بەهایان كەم بكرێتەوە, شێخی مەزن یەكێكە لەو رەمزانەی میللەی كورد كە سەردەمانێك خەباتی بۆ رزگاری كورد كردووە, لێدان لە بەهای ئەم پیرۆزیە درێژكراوەی ئەم ئیڕهابە فیكرەیەیە كە بەسەركردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

 

Back to top button