گشتپرسی خەمی كوردەو خەمی غەیرە كورد نییە،سەد ساڵیتریش داوای بكەین هەر دژی دەبن ….
ئومێد خۆشناو
خراپە ناتوانێت نزیكی ئەوانە بكەوێتەوە كە خۆیان چاكن….
ئەوەی كە هەنوكە لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا ڕوودەدات، هەڕەمەكیانەو بە ڕێككەوت ڕوونادات، بەڵكو وەك چۆن پێشینەی هەیە، هاوكات پاشینەشی دەبێت، ئەوەش مەعلومە كە، لەو كۆمەڵگایانەی كلتووری ڕق و كینە لە جێیگای گفتوگۆو لێكتێگەیشتن پیادە دەكرێ، نەك زەمینەسازی ناڕەخسێ بۆ بوونی كۆمەڵگایەكی دیموكراسی و مەدەنی، بگرە زۆریش دوور دەبێت لەبنەمای بوونی كۆمەڵگایەكی نویێ هاوچەرخ، ئێستا كە تێڕوانینی جیاواز سەبارەت بە ئایندەی باشووری كوردستان هەیە، بە ڕوانینێكی جیاواز سەیری دەوڵەتی ناوەندیش دەكرێ، هاوكێشەیەكی نۆڕمالە لە دنیای سیاسەتدا، بەڵام لۆژیك نییە ئەم ڕوانینە جیاوازەی نێوان هەر لایەنێك ناكۆكمان بكات لەسەر خەونێكی دیرۆكی وەك ڕاپرسی بۆ دەوڵەتی كوردستانی …!!
بەڵكو ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێ لە ناوچەكەدا هەلێكی زێڕینە بۆ سەرلەنوێ پێناسەكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ئیدی دەبێت بۆچی ئەم پڕۆسە نەتەوەیی ونیشتیمانیە بە زەحمەت بێخین و خەڵكی لەسەر سارد بكەینەوە، لە كاتێكدا هەموومان باش ئەوە دەزانین ئەگەر كورد بەر لە 100 ساڵ ئەم داوایەی خستبایە ڕوو، ئەو وڵاتانە هەمان هەڵوێستیان دەبوو، هەڵبەت ئەگەر پاش 100 ساڵی تریش ئەم داخوازیە بخاتە روو، ئەم وڵاتانە هەمان هەڵوێستیان دەبێت ….!!
ئەوەی جێگای ئەسەف وپرسیارە خۆمان بۆ وابین!؟….