به‌وێنه‌.. كوژرانی په‌یامنێره‌كه‌ی داعش ببینه‌ كه‌ سوكایه‌تی به‌ ئاڵای پیرۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كرد

خواكوڕك

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ زانیارییه‌كان په‌یامنێره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌عماقی سه‌ر به‌داعش كوژرا و ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرا پاش ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ندین ده‌ركه‌وتن و گرته‌ ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وت و سوكایه‌تی به‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاڵای كوردستان ده‌كرد.

به‌پێى زانيارييه‌كانى په‌يجى دژه‌ تيرۆرى كوردستان، رۆژی 28/6/2017، تيرۆريست “سوهه‌يب ئاياد عه‌بدوڵا ئه‌لحامد” له‌ گه‌ڕه‌كى “مو‌شاهه‌ده‌”ى به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ كوژراوە‌، تیرۆریستی كوژراو به‌ ئه‌سڵ عه‌ره‌به‌ و خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ گونده‌كانی چوارده‌ووری شنگاله‌، له‌ پێشووشدا له‌ شنگال دانیشتووه‌.

پاش هاتنی چه‌كدارانی داعش و گرتنی موسڵ و شنگال، تیرۆریستی ناوبراو له‌ پاڵ داعش ده‌ست ده‌كات به‌ كاری تیرۆر و ده‌بێت به‌ په‌یامنێری كه‌ناڵی (ئه‌عماقی) سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ناوبراو یه‌كێك بووه‌ له‌ رفێنه‌رانی كچ و منداڵی ئێزیدییان له‌ شنگال، ده‌ستی باڵاشی هه‌بووه‌ له‌ تێكدان و خاپور كردنی ناوچه‌كانی شنگال.

 

Back to top button