ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ گه‌نمه‌شامی ده‌رمانه‌

خواكوڕك

یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سەرتاسەری جیھان بۆ خواردن بەکاردێت بە تایبەتی لە هیندستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا . دانەوێڵەکان (Cereals) بەگشتی وەکو سەرچاوەیەکی ئاسان و ھەرزانی وزە سوودیان لێ وەردەگیرێت.

لێره‌دا چه‌ندین سودی تری گه‌نمه‌شامی ده‌ناسێنین، كه‌ پڕه‌ له‌ ماده‌ی وه‌زه‌ به‌خش و چه‌ندین ڤیتامیینی زر باش بۆ له‌شی مرۆڤ، گەنمەشامی گەلێک مادەی گرنگی تێدایە لەمانە ڤیتامین B١ کە گرنگە بۆ کرداری زیندەپاڵی (میتابۆلیزمی) مادە کاربۆھیدراتییەکان، ڤیتامین B٥ کە چەندین فرمانی لەش گرنگی ھەیە، فوولات کە لەش بۆ درووستکردنی خانەی نوێ سوودی لێ وەردەگرێت و گرنگی زۆری ھەیە لە پێش و لەکاتی دووگیانیدا بۆ پاراستنی کۆرپە لە سەقەتی زگماکی. ھەروەھا گەنمەشامی رێژەیەکی باشی لە ڤیتامین C تێدایە کە مادەیەکی دژەئۆکسانی بەھێزە و سوودی ھەیە بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش بەتایبەتی بەرگری دژی ھەوکردنەکان. گەنمەشامی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەنی ریشاڵی خۆراکییە (Fiber) کە رێژەکەی دەگاتە پتر لە ١٨%ی پێویستی رۆژانە کە بریتیە لە ٢٥-٣٥ گرەم بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو. گرنگی گەنمەشامی زیاتر لەبەر ریشاڵی خۆراکییە کە ئاستی کۆلیستیرۆل لە خوێندا دادەبەزێنێت و ئەگەریی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن دووردەکاتەوە. خواردنی گەنمەشامی حەوتانە دوو جار بە تازەیی یان ھەتا بە فریزکراوی سەرەڕای ئەم سوودە تەندروستییانەی کە لە سەرەوەدا باسکران، یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆلکردنی ئاستی شەکری خوێن بەتایبەتی لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەکرەدا. ریشاڵی خۆراکی دوو جۆری ھەیە، جۆری تواوە و جۆری نەتواوە، ھەردووکیان سوودی زۆریان بۆ تەندروستی ھەیە بەتایبەتی بۆ کۆئەندامی دڵ و سووڕان و کۆئەندامی ھەرس.

Back to top button