بانکەکانی بەریتانیاش سزای قەتەر دەدەن

خواكوڕك

لە هەڵوێستێکی نوێدا و وەک سزادانی زیاتری وڵاتی قەتەر ژمارەیەک بانکی وڵاتی بەریتانیا مامەڵەیان بەدراوی قەتەری ڕاگرت.

هەریەک لە کۆمەڵگەی مەصرەفی لویدزو بانکی ئۆف سکۆتلەند و بانکی بارکلیز مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دراوی قەتەریان ڕاگرت و ئەم هەنگاوەش کارێگەری قورسی لەسەر وڵاتی قەتەر دروست دەکات. گەرچی وتەبێژی بانکی ناوەندی قەتەر ڕایگەیاندبوو نرخی ڕیاڵی قەتەری بەرامبەر دولار جێگیرە بەڵام دوای ئەم هەنگاوەی ژمارەیەک لە بانکە دیارەکانی بەریتانیا نرخی ڕیاڵی قەتەری کەمێک دابەزی و ئابوریناسانیش مەزەندەی دابەزینی زیاتری لێ دەکەن.

http://m.dw.com/ar/%D8%A8%D9%86%D9%88%D9%83-%D8%A8%D8%B1%D9%8A%D8%B7%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A7-%D8%AA%D9%88%D9%82%D9%81-%D8%A8%D9%8A%D8%B9-%D9%88%D8%B4%D8%B1%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D9%8A%D8%A7%D9%84-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B7%D8%B1%D9%8A/a-39493491

Back to top button