نە کەوتە پێشی، هێرشی پاسدار نە شەڕی شاخی، هێنایە ناو شار
خواكوڕك
نووسه‌ر و ساتر نووس حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له‌سه‌ر نه‌وشێروان مسته‌فا شه‌عرێك ده‌نووسێت كه تێیدا باس له مێژووی نه‌وشێروان كرداره‌كانی ده‌كات و له به‌شێكی شه‌عره‌كه‌ی دا ده‌لێت” خودا عەفووی کا حەیفە شاعیرێ، بچێ هەجووی کا، بڕوای بە شەڕ و، لوولەی چەک نەبوو، کۆمۆنیستکوژی، پلە یەک نەبوو، نە دیلی دەکوشت، نە نەیاری خۆی، بۆیە ئەو خەڵکە، پەرێشانن بۆی
ده‌قی شه‌عره‌كه‌ی حەمەسەعید حەسەن
تراجیکۆمێدی
حەمەسەعید حەسەن
پیاوێ بوو بێوەی، خودا عەفووی کا
حەیفە شاعیرێ، بچێ هەجووی کا
بڕوای بە شەڕ و، لوولەی چەک نەبوو
کۆمۆنیستکوژی، پلە یەک نەبوو
نە دیلی دەکوشت، نە نەیاری خۆی
بۆیە ئەو خەڵکە، پەرێشانن بۆی
چونکە دوژمنی، براکوژی بوو
کێ شەڕخواز بووایە، بێ شک دژی بوو
نە کەوتە پێشی، هێرشی پاسدار
نە شەڕی شاخی، هێنایە ناو شار
نە هەواداری، باڵی (هەڵۆ) بوو
نە ئەندازیاری، شەڕی ناوخۆ بوو
نە وەکوو (کۆتر،) فڕی بۆ پیرمام
نە پشتی کردە، ڕێبازەکەی مام
چونکە چەپێ بوو، عەیار بیستوچوار
هانای نەبرد بۆ، ئیخوان و ئەنسار
وەک فەرهاد ڕەنجی، بەفیڕۆ ڕۆیی
کە گرد گوتی: نا، بۆ سەربەخۆیی
٣٠ی ٦ی ٢٠١٧