نوێترین هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی ریفراندۆمى كوردستان

خواكوڕك
دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بابەتێكدا كە لە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: “كاتی هاتووە كورد بڕیار لەبارەی سەربەخۆیی خۆی بدات”. داواش لە ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات رێز لە بڕیاری گەلی كورد بگرن., گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گوتی:” ریفراندۆم پرسێكی ناوخۆیی عێراقە”

هێزەر نۆرێت ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی هەرێم و عێراق رایگەیاندوو: “‎شەڕ دژی داعش بەردەوامە‫.‬ ئەوە یەكەم ئەولەویاتی ئەمریكا دەبێت و رەنگە یەكەم ئەولەویاتی عێراقیش بێت لەم كاتەدا‫.‬ پاڵپشتی لە هاوبەشێتیمان لەگەڵ حكومەتی عێراق دەكەین‫”.‬

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەروەها گوتی: “دەمانەوێت تەنیا سەرنج بخرێتە سەر داعش‫. ژمارەیەكی زۆر زۆر عێراقی ماڵەكەیان جێهێشتووە بەهۆی داعش و ئەو شتە تۆقێنەرانەوە كە لە وڵاتەكە ئەنجامیانداوە‫.‬ دەمانەوێت داعش نەمێنێت و، كاتێك عێراق سەقامگیربوو و خەڵكی گەڕایەوە ماڵەكانی خۆیان، ئەگەر عێراق بڕیاریدا، ئەگەر كورد بڕیاریدا ریفراندۆم‌ بكات، ئەوە پرسێكی ناوخۆیی عێراقی دەبێت”‫.

 

Back to top button