چالاکان و ڕۆشنبیرانی کورد لە سوریا داوایەک ئاڕاستەی pkk دەکەن
خواكوڕك
زیاتر لە ۱٦۰ ڕۆشنبیر و چالاکی مەدەنی کوردی ڕۆژئاوا داوا لە پەکەکە دەکەن ئەو چەکدارانەی کەلە دەرەوەی سوریاوە هاوردەی کردون پاشەکشەیان پێ بکاتەوە بۆ دەرەوەی سوریا.
ئەم داوایە دوای ئەوە هات کە چەکدارانی داعش لە شاری حەڵەب کەوتونەتە پاشەکشەو لە لایەکی تریش سوپای تورکیا بە بیانوی بوونی pkk لە هەوڵی پەلاماردانی چەند ناوچەیەکی کوردیە لەو وڵاتە. هەر لەو بڵاوکراوەدا ئەو ڕۆشنبیرو چالاکەوانانە ئاماژەیان بەوە کردووە نابێت لەم بارودۆخەدا بیانو بدرێتە سوپای تورکیا بۆ دەستوەردان لە ڕۆژئاوای کوردستان. لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا داوا لە پارتی یەکێتی دیموکرات pyd کراوە لە ژێر هەیمەنەی سوپای سوریا بێتە دەرەوەو چیدی خۆی نەکاتە قوربانی ململانێی هێزە بەرژەوەندی خوازەکان و بەڵکو دەبێت تەنها بیر لە ئایندەی ڕۆژئاواو دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکاتەوە.