به‌په‌له.. به وێنه ئه‌بوبكر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش به كوژراوی ببینه
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ووڵاتی روسیا رایگه‌یاند، كه ئه‌بوبكر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش كردۆته ئامانج و له هێرشیكدا كووشتوویه‌تی، له ئێستادا وینه‌یه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه كه خه‌لیفه‌ی داعشه به كوژراوی.
به پێی زانیاریی میدیا ئێرانییه‌كان كه بڵاویان كردۆته‌وه” ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه‌سی یه‌كه‌می رێكخراوی تیرۆرستی داعش كوژراوه‌و ئه‌و وێنه‌یه‌ش یه‌كێكه له به‌ڵگه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی ووڵاتی روسیا به فه‌رمی كوژارنی خه‌لیفه‌ی داعشی راگه‌یاندبوو.
هه‌ر به پێی زانیارییه میدییایه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن” كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش به ڤیدیۆ بڵاو ده‌كریته‌وه و پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌نه‌وه به ڤیدیۆ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شك و گومانێك له‌سه‌ر كوژرانی نه‌بێت.