به‌ وێنه‌..كاربه‌ده‌ستێكی باڵای حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان كوژرا

خواكوڕك
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ شارۆچكه‌ی لیجه‌ی سه‌ر به‌ ئامه‌د له‌ كوردستانی باكوور،جێگری سەرۆکی لقی لیجەی ئاکپارتی لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی تەقەی لێکرا و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

(ئۆرهان مەرجان) كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك کورد بوو و خەڵکی ئامەدی کوردستانی باکوور بوو جێگری سەرۆکی لقی شارۆچکەی لیجەی حزبی ئاکپارتی سه‌ر به‌ ئه‌ردۆگان بوو، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ كاتژمێر 11:30ی شه‌و لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان” ته‌قه‌كه‌ره‌كان نه‌ناسراو بوون و تا ئێستاش نازاندرێت كێ له‌ پشت ئه‌م هه‌وڵه‌ بووه‌.
Back to top button