یه‌كێتی ئه‌مڕۆ به‌ ره‌سمی ئاڵا تاڵه‌بانی لاده‌دات و كه‌سێكی تر ده‌كات به‌ سه‌رۆك فراكسیۆن

خواكوڕك
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پڕده‌كرێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئاڵا تاله‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشوو له‌ لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه‌ پله‌یكه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه‌ و ته‌جمید كرا له‌ پله‌كه‌ی.
وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆببنه‌وه‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ لادانی (ئاڵا تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشووی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، دانانی په‌رله‌مانتارێكی تر له‌ شوێنه‌كه‌ی.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” له‌ رۆژی 12/6/2017 به‌ نوسراوێك و به‌ بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌ندرایه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنی (ئافاق)ی سه‌ر به‌ نوری مالیكی له‌ به‌غدا گوتی” عه‌شیره‌تی تاڵه‌بانی له‌ بنه‌ره‌ت و بنه‌چه‌كدا سه‌ر به‌ به‌نی ئه‌سه‌دن، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆزه‌ گه‌وره‌كانی عه‌ره‌ب، خۆیشی به‌ ئامۆزای عه‌ره‌به‌ شیعه‌كان له‌ قه‌ڵه‌م دا و گوتی” په‌رله‌مانتاره‌كان به‌ من ده‌ڵێن ئامۆزا..! ئه‌م لیدوانه‌ی ئاڵا تاله‌بانی كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و سكرتاریه‌تی مام ه‌للا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ روونكردنه‌وه‌ی دا و ته‌واووی قسه‌كانی ئاڵا تاڵه‌بانی ره‌تكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند: ئه‌وه‌ قسه‌ی ئاڵا خۆیه‌تی نه‌ك ئێمه‌ و عه‌شیره‌تی تاڵه‌بانی.

Back to top button