كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بزانه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێن ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای  بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاو کردەوە له‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌ پێی پێشبینییه‌كان كه‌ش و هه‌وا له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵه‌، له‌ دهۆك هه‌ور و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ چیاییه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ باران ببارێت، له‌ كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و رۆژێكی گه‌رم ده‌بێت وئ ه‌گه‌ری تۆز و خۆڵیش هه‌یه‌.

بۆ سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌ پێی پێشبینیه‌كان” هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێ و پله‌ی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌،له‌ كه‌ركوك رۆژ گه‌رمه‌ و ئاسمان ساماڵه‌.

Back to top button