زانیاری ورد و نه‌بیستراو له‌ سه‌ر دار توو و جۆره‌كانی بزانه‌

خواكوڕك

توو ناوی 16جۆر دارە لە تیرەی گه‌زنه‌كان کە شاتوو یەکێ لەوانە، ڕەشەتوو ئەگەرچی زۆر لە شاتوو دەچێ بەڵام بەپێچەوانەوە بەرەکەی شیرین و لینجە.

تووە سپی لە ناوەند و ڕۆژهەڵاتی چیندا بە خۆڕسکی هەیە، ئەم دارە سەدان ساڵ لەمەوپێش براوە بۆ ئه‌وروپا. لە ئه‌مریكا لە سەرەتاکانی سەربەخۆیی وڵاتدا بۆ بژیوی کرمی هاورێشم بەکار دەهات. جۆڕیک تووە سوورە بە شێوەی خۆڕسک لە ئەمریکادا دەبینرێت.

تووە ڕەشەش خۆڕسکی ڕۆژاوای ئاسیایە کە پێش لە سەردەمی ڕۆمییەکان براوە بۆ ئەورووپا.

ئەم دارە وەک دارێکی کۆن لە زۆربەی وڵاتاندا بەرچاو دەکەوێت ، تەمەنی بۆ دووسەد تا سێسەد ساڵ دەگەڕێتەوە. پێستی دارەکە زەردی نارنجییە. ئەم دارە خۆڕاگر و کەم قنیاتە و لە زۆربەی کەش و ناوچەکاندا هەڵدەکا و تا 25 میتریش باڵا دەکا.

بڕێک لە دارتووەکان نێرن و تەنیا گوڵی نێر بەرهەم دەهێنن و بەر ناگرن . ئەم دارانە زۆرتر بۆ سێبەر و جوانی بەکار دێن

مێژوویەکی کۆنی هەیە ، وا مەزەندە دەکرێت کە سەرچاوەکەی ئاسیا بێت بە تایبەتیش هەردوو وڵاتی فارس و چین. ئەم درەختە بە شێوەیەکی کێوی لە باکووری ئاسیا و ئەرمینیا و باشووری ناوچەکانی قه‌وقاز بۆ وڵاتی فارس گەشە دەکات . ئێستا لە هەموو ئه‌وروپا دەڕوێنرێت . چاندنی ئەم درەختە لە سەرەتای سەدەی شازدەهەم لە به‌ریتانیا دەستی پێکرد.

Back to top button