خواردنی فراوله كاریگهری ههیه له سهر نهخۆشیهكانی دڵ و دهمار و شێرپهنجه
خواكوڕك
چلیک یان شلیک میوەیەكی زۆر جوان و بۆنخۆش و بەتامە، لەگەڵ ئەوەیدا ئەو میوەیە كالۆری “وزە”ی كەمی تێدایە و پڕاوپڕە لە مادەی دیكەی وەك فایبەر.
خواردنی 8 دانە فراولە لە رۆژدا 140% ویتامین C رۆژانە، 12% مادەی فایبەر لە رۆژدا و 6% مادەی فوات دابین دەكات. هەروەها فراولە ئەو ڤیتامینانەی تێدایە K، B2، B5، B6، مس، مانیزیۆم و ئۆمیگا 3. فراولە هیچ چەشنە چەورێكی زیان بەخشی تێدا نییە. فراولە بۆ نەخۆشییەكانی، دڵ، دەمار، شێرپەنجە كاریگەرییەكی زۆری هەیە. پتاسیم كە مادەیەكە لە فراولەدا هەیە، زۆر پێویستە بۆ گەیاندنی ئۆكسجین بە مێشك و رێكخستنی لێدانی دڵ و هاوسەنگ راگرتنی ئاوی جەستە. دەكرێ ئەو میوەیە بەیانیان لەگەڵ شیر بخورێ، هەروەها دەكرێ لە زەلاتەش بكرێ، دەكرێ لەگەڵ پەنیر و ماستیش بخورێ.