هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌ و ئیسپانیایی بێ به‌شكرد

خواكوڕك

له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای (2017) بۆ خوار تەمەن (21) ساڵان كه‌  هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا رووبەرووی یەكتربوونەوە، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانی ببێت به‌ پاڵه‌وانی پاڵه‌وانیته‌یه‌كه‌.

لەیارییەكەدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی (1 – 0) بردنەوەی تۆماركرد كاتێك به‌ تاكە گۆڵی یارییەكە یاریزان (میچێل ویستەر)ی یاریزانی یانەی هێرتابەرلین گولی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیایی هه‌ژاند و بوون به‌ خاوەنی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ ساڵی 2017 ی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان.

بەم ئەنجامەش ئەڵمانیا بۆ جاری دووەم لەمێژوودا بووە پاڵەوان ، جاری یەكەمیش لە ساڵی (2009) نازناوەكەی بەرزكردەوە.

Back to top button