به‌یل ده‌ڕوات له‌ ریال مه‌درید به‌ره‌و ئه‌م یانه‌یه‌

خواكوڕك

یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز، گاریث به‌یل داوای كردووه‌ له‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی و راهێنه‌ر زیدان، كه‌ رێی پێبده‌ن ریزی یانه‌ی مێرنگی جێبهێڵێت به‌ره‌وه‌ی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان.

رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردووه‌ بێل به‌ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى راگه‌یاندوه‌” ده‌یه‌وێت له‌ مێركاتۆى هاوینه‌دا یاریگای ریال جێبهێڵێت و وه‌ ئه‌گه‌رى یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی خۆشه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و مه‌شقی مۆرینهۆ یاریبكات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت ریال تا ئیستا وه‌ڵامی داوه‌كه‌ی به‌یلی نه‌داوته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌یل له‌ زۆربه‌ى یاریه‌كان له‌پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى یانه‌ى ریال مه‌درید له‌وه‌رزى رابردوو دور خرایه‌وه‌ به‌هۆی پێكانه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی.

Back to top button