نەوشێروان مستەفا جارێكی تر كوردستان جێدێلێت

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە نەوشێروان مستەفا بۆ جارێكی تر كوردستان جێدێلێت و بەرەو دەرەوەی وڵات بەرێ دەكەوێت.
 
سەرچاوەیەكی میدیای گۆڕان رایگەیاند، نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ جارێكی تر سەردانی بەریتانیا دەكات، دەلێت ئەو سەردانەی بۆ پشكنینی پزیشكی دەبێت.
 
پێشتر نەوشیران مستەفا رۆژی ٢٣-٩-٢٠١٥ سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا و بەریتانیای کردو ماوەی زیاتر لە ٧ مانگ لەوڵاتی بەریتانیا مایەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی، رۆژی ٢٨-٤-٢٠١٦ گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی بۆچونی چاودێرانی سیاسی، هەموو رۆیشتنێكی نەوشێروان مستەفا بۆ دەرەوەی وڵات پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەیە، سەردانی مانگی نۆی ساڵی 2015شی پەیوەست بوو بە دۆخی سیاسی ناوەخۆی، ئەو سەردانەشی پەیوەندی هەیە بە پۆستی پارێزگای سلێمانی و نایەوێت لەكوردستان بێت لەوادەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی دا كە دەبێت یەكێتی رادەستی گۆڕانی بكات بە پێی رێكەوتنی گۆڕان و یەكێتی.
 
نیاز حاجی چاودێری سیاسی دەلێت نەوشێروان مستەفا بۆ چەند مەبەستێك گەرایەوە كوردستان، یەكەم: ئامانجی نەوشێروان فرۆشتنی سەرجەم پۆستەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو لە حكومەت و پارێزگای سلێمانی بەیەكێتی. دووەم: بردنەوەی گۆڕان بوو بۆ ناو یەكێتی لەژێر ناونیشانی رێكەوتنی سیاسی، نموونەش بە تێكەڵكردنەوەی فراكسیۆنەكان دەهێنێتەوە، لەسەرجەم پارێزگاكان و هەردوو پەرلەمانی عێراق و كوردستان، سێهەمیش تەسفیە كردنی حیسابی ئابووری خۆی بوو لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی كە وەك كۆمپانیا هەیان بوو.
 
 
هەروەها دەلێت بۆیە رۆشتنەوەكەی ئەگەری زۆری هەیە پەیوەندی بەوە هەبێت، كە نایەوێت لەكاتی ئاڵوگۆڕی ئەو پۆستانە، لەكوردستان بێت چونكە ئەو ئاڵوگۆڕكێیە نابێت.
Back to top button