په‌رله‌مانتارێكی ئاكپارتی: دژی درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان نین
خواكوڕك
سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان (ئاكه‌په) ئاكپارتی، رایده‌گه‌ێنێت” نه بارزانی نه توركیا داوای خاك له یه‌كتری ناكه‌ن، بۆیه درووست بوونی ده‌وله‌تی كوردستان نابێته كێشه بۆ داهاتووی توركیا.
(ئۆرهان ئاتاڵایی) په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی له په‌رله‌مانی توركیا،له لێدوانێكدا به كوردستا24ی راگه‌یاندوه”درووست بوونی ده‌وله‌تی كوردستان نابێته كێشه بۆ توركیا، چونكه نه بارزانی نه توركیا داوای خاك له یه‌كتری ناكه‌ن، هه‌ڵوێسته‌كانی بارزانی بۆ ئاینده له نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر زۆر گرنگ و پر بایه‌خن، بۆیه ئیمه وه‌كو حزبی باڵا ده‌ست له توركیا، پێمان وانیه درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان بێته كێشه بۆ توركیا، به مه‌ترسیشی نازانین درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ڵكو به پێچاوانه‌وه‌ی بیرده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه پێمان وایه درووست بوونی ده‌وله‌تی كوردستان له ناوچه‌كه وا ده‌كات زیاتر په‌یوه‌ندییه ئابوری و سیاسیه‌كانی نێوان كوردستان و توركیا باشتر ببێت و هه‌روولامان سود له یه‌كتری وه‌ربگرین.