ئه‌وه‌ی گوتی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌شفرۆشن گۆڕانی كردیه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆن

خواكوڕك

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، سروه‌ عه‌بدولواحید ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا ئەمین بەكریش به‌ جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا”.

سروه‌ عه‌بدولواحید ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان كه‌ به‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نزیك له‌ مالیكی و لیستی شیعه‌كان ناسراوه‌، ئه‌مرۆ له‌ كۆی ده‌نگی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوبراو له‌دادگادا به‌ تۆمه‌تی سوكایه‌تی كرد به‌ پێشمه‌رگه‌ سزای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌”.

شایانی باسه‌ پێشتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ هۆشیار عەبدوڵڵاو كاوە محەمەد پەرلەمانتارانی گۆڕان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و فراكسیۆنه‌یان كردووه‌، ژماره‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان 9 ئه‌ندامه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق”.

Back to top button