كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌نا بۆ ئێران ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر گۆڕان بكات.. بزانه‌ بۆچی؟

خواكوڕك 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، دا داوای له‌گۆڕان كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دا به‌ یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به‌ڵام گۆڕان ئه‌و داوایه‌ی كۆمه‌ڵی ره‌د كرده‌وه‌ به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ گۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا له‌ ئێران كردووه‌ كه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر گۆڕان تا به‌یه‌ك لیستی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌” کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بایکۆتی لیستی (چاکسازیی نیشتمانی) کردووە کە سەلاحەدین محەمەد بەھادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕای گەیاند و دەرگای بۆ حزبە ئیسلامییەکان کردەوە بۆ ئەوەی بچنە ناو لیستەکەوە هه‌ورها حاجی كاروان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ ئه‌و لیسته‌ ده‌شلێـ” “ئەو لیستە لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان راگەیەنراوە، بەس ئەوەی ئامادەیی دەربڕیبێت بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانە، لەگەڵ ھەندێک کەسایەتیی سیاسیی ئیسلامی، کۆمەڵ تائێستا خۆی یەکلا نەکردوەتەوە، بەڵام ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامیش نەیەتە ئەو لیستەوە، ئەوە ھەربەردەوام دەبین و چاوەڕوانی کۆمەڵ ناکەین، ھەرچەندە پێیمان خۆشە بەیەکەوە بین”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌ك به‌شداری لیستی چاكسازی نیشتیمانی ناكات له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ڵكو له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌، له‌رێگای ئێران فشار له‌ گۆڕان بكات تا به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام پێشتر ئه‌م داوایه‌ی كۆمه‌ڵ ره‌د كرایه‌وه‌”.

Back to top button