گه‌مه‌یه‌كی عێراق و ئێران دژ به‌ كه‌ركووك له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌

خواكوڕك

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ نزیكەی 500 چەكداری داعش لە خوارووی عوزێمەوە، بەرەو پارێزگای دیالە ‌و سنووری شارۆچكەی گوڵاڵە (جەلەولا) هەڵاتوون و به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ش ده‌لێت له‌ئێستادا هه‌ست به‌ یاریه‌كی ئێرانی و عێراقی دژ به‌ كه‌ركووك هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك، رایگه‌یاند نزیكه‌ی 500 چه‌كداری داعش له‌خوارووی عوزێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌، به‌ره‌و سنووری پارێزگای دیاڵه‌ و شارۆچكه‌ی گوڵاڵه‌ (جه‌له‌وڵا) رۆیشتوون”.

سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی(ئازاد جەباری) له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌باره‌ی ئه‌و 500 چه‌كداره‌ی داعش ده‌لێـ”بۆ پارێزگاریکردن لە شاری كەركووك، بەتایبەت لەو چەكدارانەی لە موسڵەوە هەڵدێن، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە‌، گوتیشی “تاوەكو ئێستا داعش 17 هێرشی بەشێوازی جۆراوجۆر كردووەتە سەر كەركووك، خۆشبەختانە لە هچییاندا سەركەوتوو نەبووە، خەڵكی كەركووك لەوە دەڵنیا دەكەینەوە، پێشمەرگە‌ و هێزە ئەمنییەكانی كەركووك چاودێری وردی هەموو جموجۆڵێكی داعش دەكەن، هەموو هەوڵەكانیشیان پووچەڵ دەكەنەوە”.

به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش له‌و شوێنانه‌وه‌یه‌، كه‌ حشدی شه‌عبی كۆنترۆڵی كردۆته‌وه‌، پێده‌چێت له‌ژێر رێكه‌وتنێك بێت كه‌ وا به‌ئاسانی به‌ره‌و دیاڵه‌ دێن، بۆیه‌ ئه‌م هاتنه‌ی داعش له‌ژێر ناوی هه‌ڵاتن له‌ مووسڵه‌وه‌، بیانووه‌ ده‌یانه‌وێت جارێكی تر خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئێران كه‌ركووكی مه‌به‌سته‌، ئه‌گه‌ر چی ئه‌سته‌مه‌ داعش بێته‌وه‌ كه‌ركووك و پاشان بۆ حشدی شه‌عبی چۆڵی بكات، به‌ڵام پیلانێكی عێراقی و ئێرانی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی گرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ و داعش له‌ئارا دایه‌ دژی كه‌ركووك به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ و كورد له‌كه‌ركووك پێشتر كۆتایان به‌ پیلانه‌كه‌ هێناو وێنای خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌ شه‌ڕی داعش به‌ڵگه‌یه‌كی روونی خه‌ڵك له‌ پاراستنی شاره‌كه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومرانی هه‌رێمی كوردستاندا”.

Back to top button