ئێرانیەکان هیوایان بە ئەمریکایە

خواكورك
دوای ئەوەی ريكس تيلرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشنیاری گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئێرانی کرد،لە ئێستادا ئێرانیەکان خوازیارن ئەمریکا لەو ڕووەوە هەنگاوی جدی هەڵگرێ و ئەوان پشتیوان دەبن.
نزیکەی ۱۱۱ حزب و کەسایەتی دیاری ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ تیلەرسن ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ هاوکاری کردنی ئەمریکا لە پێناو گۆڕینی ڕژێمی ئێران بە سیستەمێکی دیموکراتی بە شێوەیەکی ئاشتیانە.
ڕۆژنامەی کەیهانی چاپی لەندەنی ئەو نامەیەی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا ئێرانیەکان بە ئومێدەوە لە ئەمریکا دەڕوانن و چاوەڕێی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە وڵاتەکەیاندا دەکەن

س:العربیه‌

Back to top button