ئیمارات:بەڵگەمان لایە کە قەتەر هاوکاری تیرۆریستانە

خواكوڕك
 
باڵیۆزی ئیمارات لە مۆسکۆ دڵنیایی دەداتە میدیاکان کە وڵاتی قەتەر هاوکارو پشتیوانی تیرۆرە و لەو ڕووەوە بەڵگەی زۆریان لەبەردەستە.
 
عومەر سەیف باڵیۆزی ئیمارات لە چاوپکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بۆ دووەم جار ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لە دەستی ئیماراتیەکان هەیە کە قەتەر لە ڕێی هاوکاری تیرۆریستانەوە ویستویەتی ئارامی چەند وڵاتێکی ناوچەکە تێک بدات،بەڵام هەندێک وڵاتی عەرەبی داوایان لێمان کردووە لە ئێستادا ئەو بەڵگانە بڵاونەکەینەوە.
 
سەیف داوا لە وڵاتی بەریتانیاش دەکات لە نێوان قەتەر و ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی عەرەبی یەکێکیان هەڵبژێرن بۆ دۆستایەتی چونکە ئێمە نامانەوێت بەریتانیا بەردەوام بێت لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ قەتەردا.
 
Back to top button