به‌خێربێن بۆ كۆماری كوردستان بوه‌ یه‌كه‌م سرود

خواكوڕك 

یه‌كه‌م سرودی به‌خێربێن بۆ كۆماری كوردستان، له‌لایان دوو هونه‌رمه‌ندی باشوری كوردستان ئاماده‌ ده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌، عه‌بدولقهار زاخۆیی و ئیسماعیل جومعە هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی شاری دهۆك به‌شێوه‌ی دووێت سروودێك به‌ناوی (به‌خێربێن بۆ كۆماری كوردستان) له‌ وڵاتی توركیا تۆمار دەكەن.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌،كاره‌كانی ئه‌م سرووده‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ تۆمار كراوه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د زه‌كی گه‌وره‌ موزیكژه‌نی كورد، لەگەڵ هاوكاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی دهۆك، سرووده‌كه‌ له‌ ئاواز و تێكستی ئیسماعیل جومعه‌یە، به‌شێك له‌ كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

سرودی به‌خێر بێن بۆ كۆماری كوردستان، له‌كاتێكدایه‌، كه‌ رۆژی 25ی 9ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باشوری كوردستان ئه‌نجام بدرێت،

Back to top button