نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ژێر ناوی دژایه‌تی كۆیلایه‌تی كارخانه‌ی كۆیله‌ی دروست كرد

خواكوڕك

نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ له‌ژیانی سیاسی خۆیدا زۆرترین جار ده‌سته‌واژه‌ی كۆیلایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵایانگرانی نه‌یاره‌كانی ده‌گوت، كۆیله‌، به‌ڵام هیچ جارێك پێناسه‌یه‌كی روونی له‌سه‌ر چه‌مكی كۆیله‌ی له‌سه‌ر نه‌یاره‌كانی نه‌خستبوویه‌وه‌، بۆیه‌ ته‌نها وه‌كو چه‌مكی دژایه‌تی سود له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ ده‌بینرا، له‌ دژایه‌تی كردنی نه‌یاره‌كانی دا، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌ خۆی كۆچی دوایی كردووه‌، پێناسه‌ بوونی چه‌مكی كۆیله‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی په‌رستن و نه‌ریتی ئاینی گۆڕه‌كه‌ی دا وێنا كامل ده‌بێت، ره‌خنه‌ گرانی نه‌وشێروان مسته‌فاش پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ی نه‌وشێروان ئه‌نجامی داوه‌ له‌ ژیانی سیاسی خۆی دا بنیاتنانی كارخانه‌ی كۆیله‌ بووه‌، پێچه‌وانه‌ی به‌كار هێنانی چه‌مكه‌ سیاسیه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌كۆیله‌ كردنی خه‌ڵك ژیاو و به‌رده‌وام بووه‌،

گه‌نده‌لیه‌كانی باوكی هه‌ژاران،

ئه‌و زه‌ویه‌ی كه‌ ئێستا نه‌وشێروان مسته‌فای له‌سه‌ر نێژراوه‌، 122 دونمه‌ كه‌ پێشتر ره‌گه‌زی ئه‌و زه‌ویه‌، دارستان بووه‌، له‌ئێستادا، گۆڕاوه‌ بۆ كۆمپانیایی وشه‌ی. له‌ ئێستادا  مه‌تری زه‌وی له‌و شوێنه‌ نرخی 500 دۆلاره‌، كه‌ كۆی زه‌ویه‌كه‌، نرخی 152 ملیۆن دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌كاتی ناشتنی نه‌وشێروان مسته‌فا به‌ ناوی باوكی هه‌ژاران، له‌لایان گۆڕانه‌وه‌ بانگێشه‌ی بۆ كرا پێناسه‌ بۆ ده‌كرا، به‌ڵام جارێكی تر پێچه‌وانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان نه‌وشێروان مسته‌فا جۆڕه‌ سیاسیه‌كی هه‌ژار ویست نه‌بووه‌ و به‌ڵگه‌ی روونی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی هه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ ملیۆنان پله‌ له‌سه‌روی هه‌ژارانه‌وه‌ بووه‌”.

به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی دووه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی دووه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی سێهه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی سێهه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی چواره‌م
به‌ڵگه‌نامه‌ی چواره‌م
به‌ڵگه‌ نامه‌ی پێنجه‌م
به‌ڵگه‌ نامه‌ی پێنجه‌م

پێشتر مه‌ڵا به‌ختیار و عارف قوربانی له‌ دوو به‌رنامه‌ی جیاوازدا، رایانگه‌یاندبوو، كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌دا 18ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی له‌بازیان، له‌ژێر ناوی كۆمپانیای جیاواز ده‌بات، هه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌لیه‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا خواكوڕك به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، ئاشكرای كرد كه‌ گۆڕان به‌ناوی كۆمپانیایه‌كی وه‌همی سه‌دا 25ی كۆی نه‌وتی ناوچه‌ی جێ نفوسی زۆنی سه‌وز+ كه‌ركووك ده‌بات، له‌ به‌نده‌ر عه‌باس ده‌فرۆشێت، بۆیه‌ش بێده‌نگی كردووه‌ له‌ بردنی نه‌وتی كه‌ركووك و سلێمانی له‌لایان كۆمپانیا نۆكانه‌وه‌”.

به‌ڵگه‌ی دووه‌م
به‌ڵگه‌ی دووه‌م

 

له‌ ئێستادا كه‌ نه‌وشێروان مسته‌فا له‌سه‌ر 122 دۆنم زه‌وی به‌ره‌گه‌ز دارستان، نێژراوه‌ رۆژانه‌ش بۆته‌ جێگای سه‌ردانی خه‌ڵكی و لایانگرانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا بۆته‌ جێگای بابه‌تی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فیس بووك، سه‌ردانی گۆڕی نه‌وشێروان مسته‌فا به‌نه‌ریتی ئاینی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئه‌م جۆڕه‌ فۆرمه‌ی كه‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌یانه‌وێت به‌ گۆڕی نه‌وشێروان مسته‌فا ببه‌خشن، به‌پیرۆز كردن و به‌په‌رستن كردنی گۆڕه‌كه‌یه‌تی بۆ خه‌ڵك، ته‌نانه‌ت پێشنیاریش هه‌یه‌، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌دا پاره‌ كۆبكرێته‌وه‌، سندووقی سه‌ردان وه‌ك مه‌رقه‌ده‌كانی سولتان موزه‌فه‌ر و شیعه‌كانی عێراق بۆ پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ به‌كار بهێنرێت،  ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌مه‌نی سیاسی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ نه‌ریتی ئاینی و دین دا دژبه‌یه‌ك بووه‌، له‌ ژیانی خۆیدا، له‌سه‌ر رێبازی كۆمه‌ڵه‌ و یه‌كێتی كه‌ دوو حزبی چه‌پ بوونه‌”  ماركسی و سۆسیال دیموكرات بوون”.

 

زۆرترین جار ده‌سته‌واژه‌ی كۆیله‌ بوونی به‌كار هێناوه‌

نه‌وشێروان مسته‌فا كه‌ رێبه‌ری دژایه‌تی كردنی خۆی له‌ فۆرمی كۆیله‌بووندا پێناسه‌ ده‌كرد، یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی خه‌باتی سیاسی خۆی دا، زۆرترین ده‌سته‌واژه‌ی كۆیله‌ی به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی خۆی به‌كار هێناوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌باتی سیاسی خۆی له‌ژێر ناوی دژایه‌تی كۆیله‌دا پێناسه‌ كردبوو، كه‌ له‌ئێستادا هه‌موو لایانگرانی خۆی له‌كۆیله‌بووندا كۆیله‌كردووه‌، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ پێناسه‌ و تێروانینی نه‌وشێروان مسته‌فا پێكهێنه‌ری كارخانه‌یه‌كی كۆیله‌ بوون بووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا گۆڕه‌كه‌ی نه‌وشێروان له‌لایان لایانگرانیه‌وه‌ ده‌په‌رسترێت”.

https://youtu.be/h1gBGDtyBQ0

نه‌وشێروان بۆچی داوایی كرد له‌ گرده‌كه‌ بنێژرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ و گۆڕان له‌باره‌ی ئه‌و جۆڕ به‌پێرۆز كردنه‌، بۆچوونێكی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته‌ خسته‌روو  به‌خواكوڕكی گوت”، له‌ئێستادا كێشه‌كانی ناو گۆڕان له‌ كێشه‌كانی هه‌موو حزبه‌كانی تری كوردستان گه‌وره‌ترن و باڵه‌ جیاوازه‌كانی ناو گۆڕان له‌رووی فكری و سیاسی دا دژ به‌یه‌كن، تا ئاستی ره‌شكردنه‌وه‌ی یه‌كتر دژی یه‌كن، چونكه‌ فره‌ ئایدۆلۆژین، ده‌لێت هه‌ندێك له‌ قوتابخانه‌ی ئیخوانه‌كان پێگه‌یشتوون، هه‌ندێكیش له‌ قوتابخانه‌ی جه‌لالی په‌روه‌رده‌بوونه‌، هه‌ندێكی تریش سه‌ر به‌ره‌وتی تووندره‌وه‌ی ئیسلامین، هه‌ندێكیش جۆڕ فۆرمێكی تری ئیسلامی هاوشێوه‌ه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامین، كه‌ دژ به‌ره‌وتی تووندره‌وه‌ی ئیسلامیه‌كه‌ن كه‌ هاوسۆزن له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار، بۆیه‌ له‌ئێستادا ئه‌و به‌ره‌ جیاواز و دژ به‌رانه‌ له‌ناو گۆڕاندا هه‌ن، له‌دژی یه‌كتر نمایشی جۆڕاو جۆڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و جۆڕه‌ به‌كار هێنانانه‌ی گۆڕی نه‌وشێروان له‌لایان به‌ره‌كانه‌وه‌، بۆ ئامانجی شه‌خسی و زاڵكردنی فكره‌ی باڵه‌كانی ناو گۆڕانه‌ به‌سه‌ر یه‌كتر”.

https://www.youtube.com/watch?v=vtNkMIgUW3A

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌لێت، باڵه‌ جیاوازه‌كانی ناو گۆڕان كه‌ له‌ كێبركێ دان بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا و گۆڕه‌كه‌ و گۆڕان بكه‌ن به‌روانگه‌ی رێبازی سیاسی خۆیان، ئه‌مه‌ ده‌ركه‌وتنی هه‌وڵدانی باڵه‌كانه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی گۆڕان و مه‌زارگه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا، به‌ ئایدۆلۆژی و رێبازی سیاسیان، كه‌ هه‌رسێ باڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی  و ئیخوان و باڵی تووندره‌ی ره‌وتی شاخ، له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت به‌رگێكی ئایدۆلۆژی و رێبازی سیاسی خۆیان به‌ریه‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ملمڵانێ تووندی باڵه‌كاندا سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ لێره‌دا جێگای پرسیاره‌ ئایا نه‌وشێروان ئه‌وه‌ ده‌زانی كه‌ پاش مردنی له‌میانی ناكۆكی باڵه‌كان دا گۆڕه‌كه‌ی ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌تی یه‌كڵاكردنه‌وه‌، ملمڵانێی ناو گۆڕان، چونكه‌ له‌سه‌ر داوای خۆی بووه‌، له‌ گرده‌كه‌ بنێژرێت؟!

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ده‌لێت كاتێك عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ گوتاره‌كه‌ی دا له‌ كاتی به‌خاك سپاردنی نه‌وشێروان مسته‌فا، ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه‌ نه‌وشێروان مسته‌فا باوه‌ری به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای هه‌وڵدانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و باڵه‌ ئیسلامیه‌كانی ناو گۆڕان بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاراسته‌ی رێبازی ئیسلامی سیاسی گۆڕان پێناسه‌ بكه‌ن و دوا نه‌وشێروان، گۆڕان به‌گوتارێكی ئایدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی بناسێنن”.

https://www.youtube.com/watch?v=mYPyTBlAb2E&feature=youtu.be

نه‌وشێروان مسته‌فا خاوه‌نی كارخانه‌ی كۆیله‌یه‌

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، باڵه‌ جیاوازه‌كانی گۆڕان و كێبركێی ئه‌و باڵانه له‌ناو گۆڕان بۆ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ ئایدۆلۆژی و رێبازی سیاسی خۆیان، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه‌، كه‌ له‌ئێستادا گۆڕه‌كه‌ی نه‌وشێروان پێناسه‌ی مه‌رقه‌دی پیاوی خۆدای بۆ ده‌كرێت تا ئاستی به‌یامبه‌ری خودا به‌نه‌ریتی ئاینی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و پاشخانه‌ی نه‌وشێروان بكه‌ین، له‌وه‌ تێده‌گه‌ین نه‌وشێروان كارخانه‌ی كۆیله‌ی دروست كردووه‌، نه‌ك جه‌نگاوه‌ری به‌ده‌ست هێنانی ماف و له‌ناو بردنی كۆیله‌”.

https://youtu.be/lFfSdsTLMyo

ره‌خنه‌گرانی نه‌وشێروان مسته‌فا پێان وایه‌ نه‌وشێروان مسته‌فا له‌سه‌ر شه‌قامێكی عه‌شائیر په‌روه‌رده‌بووه‌ به‌ ده‌رفه‌ت كه‌وتۆته‌ ناو سیاسه‌ت، به‌ڵام له‌ سیاسه‌تدا گه‌ره‌كی رق و قینه‌ی شه‌ره‌ به‌ردی كۆڵانه‌كانی تێپه‌ر نه‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ری نایه‌وه‌، بۆیه‌ به‌عه‌قلی قائیدێكی هاوشێوه‌ی قه‌زافی مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، جگه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانی كۆیله‌ هیچ ره‌نگێكی تری له‌ دیكتاتۆره‌ چه‌واشه‌كار و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌كان زیاتر نه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌لێت ئه‌گه‌ر دیمه‌نی نه‌وشێروان له‌ میدیا و دوای میدیا ببینێت، له‌وه‌ تێده‌گه‌ین تێگه‌یشتنی نه‌وشێروان مسته‌فا بۆ سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ما، چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و ئاراسته‌كردنیان بۆ مكانێكی درو له‌خۆی سیاسه‌تی كردووه‌، ئه‌مه‌شه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی سوونه‌تی دا توانیویه‌تی گه‌شه‌ بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ سنوری خۆی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی دوور له‌ سوونه‌تی تێپه‌رێنێت”.

 

Back to top button