مریەم رەجەوی: ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێران لەوپەڕی لاوازیدایە
خواكوڕك
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و سەرۆكی ڕێكخراوی موجاهیدینی خەلق باس له دۆخی ئێستا رژێمی ئێران ده‌كات و ده‌لێـ” ویلایه‌تی فه‌قهێ له‌و په‌ری لاوازیه له‌ناوه‌خۆدا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئێستا باشترین كاته، بۆ روخاندنی ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێران و لەوپەڕی لاوازیدایە. بەم زووانە كۆتایی پێدێت”.
مریه‌م ره‌جه‌وی ئه‌مرۆ شه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی ساڵانه‌ی ئۆپزسیۆنی ئێران‌دا، گوتی”كە ڕژێمی ئێرانی بواری چاكبوونی نیە، هیچ ڕێگەچارەیەكیشیان نیە لەگەڵ ئەم ڕژێمە، تەنها روخاندنی نەبێت هه‌روه‌ها گوتیشی” ئێستە ناڕەزاییەكی گەورەی جەماوەری لە دژی ویلایەتی فەقیهی ئێران هەیە و كاتەكەی زۆر لواوە بۆ روخاندنی ڕژێم.
هه‌ر له گوتاره‌كه‌ی دا سه‌رۆكی ڕێكخراوی موجاهیدینی خەلق ئاماژەی بەم یانزه خۆپێشاندانی ناڕەزاییە كرد كە لەنێو ئێران‌دا لە ساڵی رابردوو ئەنجام درا، گوتی ئەم ڕێژەیە هیچ پێشینەیەكی لە ئێران‌دا نەبووە و هیچ كاتێك بەم جۆرە ناڕەزایی و تووڕەیی لە دژی ڕژێم بەرز نەبووەتەوە، گوتیشی ئێران خۆی خزاندووەتە نێو 3 شەڕەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەمەش بووەتە هۆكاری بێ هێزبوونی تاران، ئەگەر لەم شەڕانەش بكشێننەوە، ئەوا دۆخی ئەوانە زیاتر دەكەوێتە مەترسیەوە.