حاجی كاروان : هیوادارم هەڵسوڕاوانی گۆڕان خۆیان نەكەنە نمونەی جنێوفرۆشی

خواكوڕك
“حاجی كاروان ” بانگخوازو پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی لەسەر بەشداریكردنی لە بەرنامەی (هاوڵاتی و دەسەڵات ) كەلە كەناڵی (ئێن ئاڕتی ) ڕۆژانی هەینی پێشكەش دەكرێت داو دەڵێت ” لە دوێنێ وە هەندێ هەرزەكارو جنێوفرۆش دەستیان بە قسەی ناشیرن كردووە بە من “.

“حاجی كاروان ” لە ژێرناوی ( پەیامێكی دڵسۆزانە بۆ گۆڕانخوازان ) دەڵێت ” تەنها لەبەر ئەوەی وەكو هاوڵاتیەك لە بەرنامەی (هاوڵاتی و دەسەڵات ) پرسیارێكی ئاراستە كردم و گووتی : ئێوەش سەركرەكانتان بمرێ شوێنێكی بۆ داگیر ئەكەن .
ئەمە پرسیاری گەنجێك بوو ، منیش گوتم ” ئێمە نەشاخمان هەیە نەدۆڵ و نەگرد ، ئێمە بمرین لە ناو خەڵك ئەنێژرێین “.

“حاجی كاروان ” گوتیشی ” هەندێك لە لایەنگرانی گۆران وایان نوسیووە كە قسەم بە كاك نەوشیروان وتووە ، باش بزانن مجامەلەی هیچتان ناكەم ، نەئەخلاقی من نەدیدارم ڕێم پێ ئەدات قسە بە هیچ كەس بلێم و هیوادارم هەڵسوراوانی گۆڕان لەوە زیاتر رۆحی كاك نەوشیروان ئازار نەدەن و خۆیان نەكەنە نمونەی جنیوفرۆشی “.

Back to top button