خانەقین و گولالە تا حەمرین بەكوردو عەرەبەوە دەنگیان بەڵێ یە بۆ سەربەخۆی
خواكوڕك
“شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ” بەرپرسی لقی 15 ی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم تایبەت بە (خواكورك) ڕاگەیاند ” ئێمە دڵنیاین لە بەشداریكردنی فراوانی دانیشتوانی سنورەكانی ( خانەقین و جەلەولاو قەرەتەپە تاسنوری حەمرین ) نەك هەر كورد بەڵكو عەرەبی سوننەهاوسوزن و ئامادەن دەنگ بە بەڵێ بدەن بۆ سەربەخۆی كوردستان ، ماوەیەك بەر لە ئێستاش چەندین سەرۆك هۆزو كەسایەتی عەرەبە سوننەكان سەردانیان كردین و دڵنیایان كردینەوە و ئامادەییان دەربڕی بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان دەكەن”.
بەرپرسی لقی 15 ی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند ” ئێمە دڵنیاین لە دەنگدانی عەرەبی سوننە چونكە ئەوان باش دەزانن ژیان و كەرامەتیان پارێزراوە لەلایەن كوردەوە بۆ ئەوانیش واباشترە لە ژێر سێبەری ئاڵای كوردستان و دەوڵەتی كوردستاندا بژین ، سەبارەت بە كوردیش لە سنورەكە پێشوازییەكی زۆر باش لە ریفراندۆم و هەموو ئامادەییەكیان تێدایە بۆ ئەوەی دەنگ بە بەڵی َ بدەن “.