به‌ر له‌ ده‌نگدان دڵنیایی دراوه‌ به‌ سروه‌ عبدالواحید

 

خواكوڕك
به‌ پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك و ناو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مرۆ 1ی7ی 2017 كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنی ( سروه‌ عبدالواحید ) وه‌كو فراكسیۆنی گۆران له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق ، پلانێكی نهێنی له‌ نێوان (سروه‌ عبدالواحید و هوشیار عبدالله‌ ) هه‌بووه‌ ، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ نهێنی بووه‌و له‌لایه‌ن (هوشیار عبدالله‌ ) ئیداره‌ كراوه‌و ( سروه‌ عبدالواحید ) ی ڕاسپاردووه‌ كه‌ خۆی هه‌ڵبژێرێت ده‌رچوونی مسۆگه‌ره‌ .
هه‌ربه‌ پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك گۆڕان كه‌تووه‌ته‌ ژێر هه‌ژموونی ماڵی برایم ئه‌حمه‌د له‌وانه‌ ( هێرۆ و شانازی برایم ئه‌حمه‌د و دلێری سه‌ید مه‌جید ) رۆڵ و هه‌ژموونیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر بریاره‌كانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان.

Back to top button