عيزەت سابیر: غەدرێكی زۆر لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند دەكرێت و بە یاسا مافەكانیان بۆ دەگەڕێنینەوە

خواكوڕك

دوای ئەوەی كە بۆ چەندین جار خاوەن پشكەكانی كۆمپانیایی جاڤی لاند, لەبەرامبەر خوادرنی مافەكانیان لە لایەن خاوەنی كۆمپانیاكە گردبوونەوەو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا, سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی كوردستان، ڕای دەگەیەنێت، جگە لەوەی مافی خاوەن پشكەكانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند خوراوە، ئێستا ئیدارەی چاڤیلاند، ئامادەنییە بڕی ئەو 50 هەزار دینارە بداتەوە بە خاوەن پشكەكان كە ساڵانە پێیان دەدات، لەكاتێكدا بەپێی یاسا دەبێ زیاتر لەو بڕە پارەیە وەربگرن، جەختیش دەكاتەوە، كە ئەوە غەدرێكی گەورەیە و پێویستە یاسا ماف بۆ خاوەن پشكەكان بگەڕێنێتەوە.

عيزەت سابیر، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی كوردستان، ڕایگەیاندووە :” ئێمە وەك چەند پەرلەمانتارێك خاوەن نوسراومان ئاڕاستەی داواكاری گشتی كردووە, چونكە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند، غەدرێكی زۆریان لێكراوە و بۆ ئەوەی مافی ڕەوا بۆ ئەو خاوەن پشكانە بگەڕێتەوە”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان گوتیشی:” كە ئێستا ئەو كەیسە لە دادگایە، ھەروەھا چەند ڕۆژێكی دیكە لەگەڵ نوێنەری خاوەن پشكەكان كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەوڵی زیاتر بدەن تاوەكو كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت، گوتیشی :” پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاند، ساڵانە قازانجێكی زۆر دەكات، بەڵام تا ئێستا خاوەن پشكەكان هیچ قازانجێكی ئەوتۆیان وەرنەگرتووە، ئەمەش كارێكی نایاساییە چونكە ناكرێت، خەڵكی پشك بكڕێت، بەڵام لە قازانجی پڕۆژەكە، سوودمەند نەبێت “.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە لەهیچ یاسایەكدا نەبووە، ساڵانە تەنها 80 هەزار دینار قازانجی خاوەن پشك بێت، لەو پارەیەش 30 هەزار دیناری بدرێت بە كارتی یاریەكانی ناو پڕۆژەكە، لەكاتێكدا خاوەن پشكی واهەیە لە هەموو ژیانیدا سواری یاری (جۆلانە) نەبووە، بەڵام ئەوان بە ناچاری بڕی 30 هەزار دیناریان لە هەر خاوەن پشكێك بڕیوە بۆ كارتی (جۆلانە) ئەمەش ڕێگە پێدراو نییە، و هیچ یاسایەك پشتیوانی لەو كارە ناكات، گوتیشی :” لەم ڕۆژانەی دواییدا چەند خاوەن پشكێك پەیوەندیان پێوەكردووم كە ئیدارەی چاڤیلاند، تەنانەت ئامادەنییە 50 هەزار دینارەكەشیان پێبدات”.

عێزەت سابیر، باسی لەوەشكرد، كە خاوەن پشكەكان سكاڵای یاساییان تۆماركردووە، بەپێی یاساش پبویستە دادگا بەدواداچوون لەسەر ئەو كەیسە بكات، بۆ ئەوەی مافی زەوت كراوە بۆ خاوان ماف بگەڕێنێتەوە.

Back to top button